نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ هاوڕێم بن زاید باسمان لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان کرد
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات تاوتوێی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەبوزەبی کردووە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌بوزه‌بى له‌لايه‌ن شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيماراته‌وه، پێشوازى لێكرا و کۆبوونەوە.
لەدوای کۆبوونەوەی شاندی هەردوولا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات بە جیا کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان ئەنجامدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی ئێکسدا نووسیویەتی: "خۆشحاڵبووم بە دووبارە بینینەوەی هاوڕێم جەنابی شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان لە ئەبوزەبی."