گوڵیەخە لەگەڵ پۆشاكەكەت بگونجێنە

گوڵیەخە لەگەڵ پۆشاكەكەت بگونجێنە

گوڵیەخە لە دیارترین و هەمەلایەنەترین پارچە زێڕینەكانە بە قەبارە و شێوە و دیزاینی جۆراوجۆر، جا بۆ شوێنی ئاسایی ڕۆژانە بێت، یان كاری فەرمی، یان تەنانەت بۆ بۆنە و شەواهەنگەكان.

گوڵیەخەی لوێرس دی ئۆراج لە براندی چاومێتەوە Chaumet: ئیكسسواراتی بەردی بەنرخی ڕەنگاوڕەنگ یەكێكە لە دیزاینە هەرە پێویستەكان بۆ هەماهەنگیكردنی بۆنە و ئاهەنگەكان، چونكە ڕۆڵێكی دیار دەگێڕێت لە زیادكردنی جوانی بۆ ڕوخسارت.

گوڵیەخەی ڕەنگاوڕەنگی هێراڵدیكی كولوەبەفر لە براندی دەیڤید وێبەوە David Webb: پارچەی كابۆچۆن یەكێكە لە شێوازە لوكسەكانی بڕینی ئەڵماس و بەردی بەنرخ، بۆیە هەڵبژاردنی گوڵیەخەیەك كە بە بەردی بەنرخی كابۆچۆن بڕاوە، بیرۆكەیەكی نایاب دەبێت، بۆ ئەوەی دیمەنێكی ژنانەت پێ ببەخشێت، كە چاو و دڵەكان جادوو دەكات.

Top