سەردار سنجاوی داهێنانێکی هونەری لە گەلەریی جیهان نمایش دەکات

سەردار سنجاوی  داهێنانێکی هونەری لە گەلەریی جیهان نمایش دەکات

هونەرمەند «سەردار سنجاوی» لە پڕۆژەیەکی نوێدا، کە بە هونەری هاوچەرخ هەژمار دەکرێت و ناوی نراوە Sl، واتە «ڕوناکییەکان دوای گوزەر» لە گەلەریی جیهان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەند و ڕۆشنبیران و پسپۆرانی بواری زانستی نمایش کرد.

سەردار سنجاوی  داهێنانێکی هونەری لە گەلەریی جیهان نمایش دەکات

پڕۆژە هونەرییەکەی هونەرمەند نیشاندانی ڕووخساری مرۆڤ بوو لە شێوەی پۆستکارد و جەستەی مرۆڤ دەشارێتەوە و دەبێتە فۆتۆیەکی دەگمەن، کە ئەمەش داهێنانێکی نوێیە لە بواری هونەر و فەلسەفەی وێنەدا.

سەردار سنجاوی  داهێنانێکی هونەری لە گەلەریی جیهان نمایش دەکات

سەردار سنجاوی لە بارەی داهێنانەکەیەوە دەڵێت: پڕۆژەکەی من نیشاندانی فەیسی ئەو مرۆڤانەیە، کە وا دەردەکەێت لە پشتی ئاوێنەکاندا خۆیان حەشارداوە، بەڵام کە نزیکتر دەبیەوە دەردەکەوێت هیچ کەسێک لە پشتی ئاوێنەکاندا نییە و بگرە ئەوە نیشاندانی ئەو هونەرەیە، کە تەنیا ڕوخساری مرۆڤ لە ئاوێنەیەکدا نیشانی بینەر دەدات.

ئامانجیشم لەم پڕۆژەیەدا ئەوەیە بە خەڵکی خۆمان بڵێین چیتڕ بە چاو هەڵنەخەڵەتێن، بەڵکو ئەو دیووی ڕوخسارەکان ببینن.

کاروان کاوە

سەردار سنجاوی  داهێنانێکی هونەری لە گەلەریی جیهان نمایش دەکات
سەردار سنجاوی  داهێنانێکی هونەری لە گەلەریی جیهان نمایش دەکات
Top