تیپی تۆپی پێی هەولێر لە بارودۆخێكی خراپە

تیپی تۆپی پێی هەولێر لە بارودۆخێكی خراپە

تیپی تۆپی پێی هەولێر لە بارودۆخێكی خراپە
هەر چەندە ئەم وەرزە یانەی وەرزشی هەولێر بەشداری لە خولی پیشەگەرانی یانەكانی عێراقی نەیتوانیوە ئاستێكی شایستە پێشكەش بكات سەرەڕای ئەوەی سێ ڕاهێنەری جیاوازی گۆڕیوە لە سەرەتای خولەكە تاكو ئێستا، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی تیپەكە لە دابەزینە و بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە ئەگەری دابەزین نزیك دەبێتەوە، هەولێر بە كۆی ئەنجامدانی 24 یاری لە خولی ئەستێرەكان تەنیا پێنج یاری بردۆتەوە و هەشت یاری یەكسان بووە و 11 یاریشی دۆڕاندوە، یانەی هەولێر خاوەنی تەنیا 23 خاڵە و لە ریزبەندی شانزەمین دێت، ئەم وەرزە ئاستی هەولێر یەكجار خراپە و لە هەشت یاری ڕابردوو نەیتوانیوە هیچ سەركەوتنێك بەدەست بهێنێت، هەولێر زیاتر لە 70 ڕۆژە تامی سەركەوتنی نەكردوە، جگە لەوەش یانەكە دوو چاری قەیرانی داراییەكی سەخت بۆتەوە ماوەی سێ‌ مانگە مووچەی یاریزانانی تیپەكەیان نەداوە لە خولی عێراقی و مامۆستا عەبدول قادر حوسێن بە شێوەیەكی كاتی ڕاهێنەری یانەكەیە و سەرپەرشتی مەشقی یانەكە دەكات، بە پێچەوانەی تیپی یەكەم تیپەكانی لاوان و بەچكە شێران پێشەنگی خولەكانیان گرتووە، تاكو ئێستاش تەنیا سەرۆك و چوار ئەندامی دەستەی كارگێڕیی لە تیپەكە بەردەوامن و چوار ئەندامی تریش دەستنیان لە ئەركی یانەكە كێشاوەتەوە، دەنگۆش هەیە دەستەیەكی كاتی بۆ یانەكە دیاری بكرێت.
كارزان كانەبی

Top