کەتیبەکانی عیزەدین قەسام: ١٢ سەربازی ئیسرائیلمان لە باکووری غەززە کوشت

کەتیبەکانی عیزەدین قەسام: ١٢ سەربازی ئیسرائیلمان لە باکووری غەززە کوشت

 

کەتیبەکانی عیزەدین قەسام لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزدا لە باکووری کەرتی غەززە، ١٢ سەربازی ئیسرائیلیان کوشتووە.

عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە پەیامێکی تێلێگرامدا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزدا لە کەمپی جەبەلیا لە باکووری غەززە بە مووشەکی دژە زرێپۆشی « یاسین-١٠٥»، بولدۆزەرێکی سەربازی D9  سەر بە سوپای ئیسرائیل، دوو مووشەکی دژە مرۆیی و سەربازێکی ئیسرائیلی کە لە ماڵێکدا خۆی حەشاردابوو کردە ئامانج.

لە درێژەی ئەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: لە کاتێکدا هێزەکانی فریاگوزاری بەرەو شوێنی ڕووداوەکە پێشڕەوییان دەکرد، کاروانێکی تانکی "مێرکاڤا"مان بە بۆمبێكی چێنراو کردە ئامانج، بەلانیکەم ١٢ سەربازی ئیسرائیلی کوژران.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top