بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە لە شاری ڤانواتو کە یەکێکە لە وڵاتانی دوورگەیی لە زەریای هێمن ڕوویدا.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە لە ڤانواتو ڕوویدا
لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلە لە شاری ڤانواتو کە وڵاتێکی دوورگەییە لە باشووری زەریای هێمن ڕوویداوە.
ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری ٩٩ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری لۆگانڤیل لە شاری ڤانواتو بووە.
ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٢.٥ کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
دوای ئەم بوومەلەرزەیە هیچ هۆشدارییەکی تسونامی دەرنەچووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماڵ و موڵکیش نەبووە.
گوڵان: سەردار خەلیل