ســەرۆکــی هــەرێـــمـــی کـــوردستان نێچیرڤان بارزانی لەبارەی خنکانی چوار شاخەوانەکە: رووداوێکی سامناک و دڵتەزێن بوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانی ئەو چوار شاخەوانە دەکات کە ئەمڕۆ لە سنووری قەرەداخ بەهۆی لافاوەوە خنکان و بە "رووداوێکی سامناک و دڵتەزێن" ناوی دەبات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ئه‌و چوار شاخه‌وانه ده‌كه‌م كه زۆر به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له رووداوێكى دڵته‌زێندا له سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داخ له پارێزگاى سلێمانى گيانيان له‌ده‌ستدا. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، خواى مه‌زن گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، له كه‌شوهه‌واى دژوار و ناله‌بارى وه‌كو ئه‌م رۆژانه‌دا، پێويسته هه‌مووان زياتر ئاگادارى خۆيان و پابه‌ندى رێنوێنی و هۆشياركردنه‌وه‌ى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان و رێكاره‌كانى خۆپارێزى بن، بۆ ئه‌وه‌ى "رووداوى سامناك و دڵته‌زێنى ئاواى لێنه‌كه‌وێته‌وه" و سه‌لامه‌تيى هه‌مووان پارێزراو بێت.
ئەمڕۆ هەینی 03-05-2024 لە گوندێکی سنووری قەزای قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی، چوار کەس لە ئەندامانی گرووپێکی شاخەوانی بەر تەوژمی لافاو کەوتن و خنکان.
گرووپەکە، بە گوتەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، 12 کەس بوون و لە سلێمانییەوە چووبوونە گوندی بەڵخەی خواروو و سەروو لە سنووری قەرەداخ، دواتریش چوونەتە گوندی ئاوەسپی، لەوێ چواریان کەوتوونەتە بەر تەوژمی لافاو و دوای چەند کاژێرێک تەرمەکانیان دۆزرانەوە.