پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە پارێزەر و داکۆکیکاری پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بووە .

پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە پارێزەر و داکۆکیکاری پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بووە .

هەر گەڵ و نەتەوەیەک خاوەنی کۆمەلێک لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی تایبەت بە خۆیەتی ، ‎ کە خۆی لە ماف و ئالا و خاک و سرود و سەربەخۆیی و سەرکردە ... دەبینێتەوە ، وە بە دروستبوون و ناسێنەری ئەو گەڵ و نەتەوەیە دادەنرێن ، بە هۆیانەوە دەتوانێت پێگە و شوێنی خۆی لە ناو گەڵ و نەتەوەکانی تر بە هێز بکات ، بە پێچەوانەوە هەر گەڵ و نەتەوەیەکیش بە بێ بوونی ئەمانە ھیچ بەھا و سەنگێکی نییە و نابێت ، تەنانەت بە گەڵ و نەتەوەیەکی بێ ناو و ناسنامە لە لایەن نەتەوەکانی ترەوە نەوزەند دەکرێت ، بگرە ناتوانێت بە بێ ئەمانە لە رووی ئابوری و دیبلۆماسی سیاسی و ئەمنی پێشکەوتن بە خۆیەوە ببینێت .

لە بەرامبەر ئەم پرس و پیرۆزیانە ئەرکی هاولاتی هەر گەڵ و نەتەوەیەک بە زەقی هەستی پێ دەکرێت کە ئەویش پاراستن و بەرگری کردنە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی تایبەت بە گەڵ و ولاتەکەی ، بە تایبەتی لە کاتە هەستیار و چارەنۆسازەکان ئەرکی هەر کەس و لایەکی ئەو گەڵ و نەتەوەیە کە خۆی بە خاوەنی بزانێت ، لە ھەموو بارۆدوخێکدا ئامادە بێت بەرگری لێ بکات و نەھێلێت لە لایەن هیچ کەس و گەڵ و نەتەوە و ولاتێکی ترەوە سۆکایەتی و بێ رێزی لە بەرامبەری بکرێت ، تەنانەت پێویستە لە کاتی مەترسی و شەر و جەنگیش بە بێ گوێدانە ئینتیمای حزبی و بەرژەوەندی تایبەتی ئامادە بێت بەرگری لێ بکات .

‎گەڵی کورد وەک ھەموو گەڵ و نەتەوەیەکی جیھان خاوەنی سەرکردە و ماف و خاک و ئالا و پێشمەرگە و سروودە کە پێویستە ھەر یەکێک لە حزب و لایەن و تاکی کورد خۆیان بە پارێزەر و بەرگریکاری ئەم پرس و پیرۆزیانە بزانن نەھێلن ھیچ کەس و لایەن و ولاتێکی بێگانە سۆکایەتی و بێ رێزی لە بەرامبەری بکات ، بەلام جێگای داخە زۆر لە کەس و لایەنی ناوخۆ نەک هەر بەرگریکار و پارێزەری ئەم پرس و پیرۆزیانە نین ، بگرە زۆرجار لە لایەن خۆدی خۆیانەوە بێ ئەرزش و بێ رێزی بەم پرس و پیرۆزیانە دەکەن وەک ئەوەی کورد نەبن و لە کوردستان نەژین و دۆژمن بن ، لە کاتێکدا بێ چاو رووانە بە بەرچاوی ھەموو خەڵکی کوردستان لە ژێر ناو و سێبەری ئەم پرس و پیرۆزیانە لە خێر و بەرەکەتی ئەم هەرێمی کوردستان دەخۆن .

‎بەلام ئەوەی جێگای خۆش حاڵی و دڵ خۆشییە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە رووبەرووی ئەو ھەوڵ و تەقەلایانەی بووتەوە کە لە ناوخۆ و دەرەوە دەکرێتە سەر پرس و پیرۆزیەکانی گەڵی کورد کە دەیانەوێ بێ رێز و لە کەداری بکەن ، تەنانەت ھیچ کاتێک نەی ھێشتووە ناحەزان و نەیارانی ناوخۆ و دەرەوە لە سەنگ و پێگەی ئەم پرس و پیرۆزیانە کەم بکەنەوە و بگرە لە سایەی پارتی دیموکراتی کوردستانە رۆژ لە دوای رۆژ لە سەر ئاستی دەرەوە دەچنە قۆناغی بەرەڤ پێشچوونەوە هەر بۆیەش بەردەوام لە سەر ئاستی دەرەوە بە گرنگیەوە باس لەم گەڵە دەکرێن .

باشترین نموونەش رووبەرووبوونەوەی شەری داعشە کە بینیمان لە کاتی دروست بوونی مەترسی لە هەموو روویەکەوە لە سەر ھەرێمی کوردستان زۆر لە لایەن و کەسە سیاسییەکانی کوردستان نەک ھەر لە خۆیان نەگرت بچنە سەنگەرەکانی بەرگری و بگرە خۆیان و خانەوادەکانیان خەریکی خۆ ئامادەکردن بوون تاوەکۆ ھەرێمی کوردستان بە جێ بھێلن ، چۆنکە چاوەرێی گرتنی ھەرێمی کوردستان بوون لە لایەن داعشەوە ، بەلام پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ھەمیشە لە ژێر ناوی یان کوردستان یان نەمان سینگی خۆیان کردە قەڵغانی ھێشتنەوە هەرێمی کوردستان بە هەموو پرس و پیرۆزیەکانەوە.

‎نموونەی دووەمیش ریفراندومی سەربەخۆی ھەرێمی
کوردستانە کە لە سەرەتادا ھەموو لایەکانی تری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ریفراندۆم بوون ، کەچی دواتر پاشگەز بوونە خۆیان بێ بەری کرد لەم ریفراندۆمە ، چۆنکە دەیان ویست گەڵی کورد ھەر ژێر دەستە و پاشکۆی گەڵ و نەتەوە و ولاتانی تر بێت ، هەر بۆیەش خۆیان و خاکیان بە دۆژمن فرۆشت ، بەلام پارتی دیموکراتی کوردستان کە داکۆکیکاری پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیان بووە خاوەنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بووە توانی دەنگی گەڵی کورد بە ھەموو ولاتانی ئیقلیمی بگەینێت و پیشانیان بدات کە گەڵی کوردیش وەک هەموو گەڵ و نەتەوەکانی تر مافی خۆیەتی ئازاد و سەربەخۆ بێت ، هەر لە بەر ئەوەشە ئەوەی ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە دەلێت لە داهاتوودا هەر ئەوە دەبێت

Top