بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی جیبۆتی نقومبوو
دوێنێ سێشەممە 23ی نیسان، دەزگای کۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کە بەلەمێکی پەنابەران لە کەناراوەکانی جیبۆتی نقومبوو و بەهۆیەوە لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بە وتەی باڵیۆزی ئەسیوپیا لە جیبۆتی، "ئەم بەلەمە کۆچبەرە ئەسیوپییەکانی لە یەمەنەوە هەڵگرتبوو و ٣٣ کەسیش ڕزگاریان بوو".
ئەسیوپیا کە دووەم وڵاتی پڕ دانیشتوانی ئەفریقایە، تووشی شەڕی ناوخۆ و وشکەساڵی سەخت بووە و زیاتر لە 15%ی 120 ملیۆن کەسەکەی پشت بە هاوکاری خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبەستن.
گوڵان: سەردار خەلیل