لافاو لە باشووری چین و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس

لافاو لە باشووری چین و ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی میدیای دەوڵەتی چین ڕۆژی دووشەممە، بەهۆی ئەو زریان و لافاوەوە کە لەماوەی ڕابردوودا باشووری ئەم وڵاتەی گرتەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون و دەیان هەزار کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

بەگوێرەی ئاژانسی دەوڵەتی چین، ١١٠ هەزار کەس لە پارێزگای گوانگدۆنگ ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

دەگوترێ زۆربەی زیانە گیانییەکان بەهۆی لافاوی تونێلی میترۆ و کەڵەکەبوونی ئاو لەناو كابینەکانی میترۆ لە شاری… ژنگژۆ روویانداوە.

ئەم شارە کە دانیشتوانەکەی 10 ملیۆن کەسە 700 کیلۆمەتر لە باشووری پەکین دوورە.

هەروەها چاوەڕێ دەكرێت، ئەم بارانبارینە بەخوڕە تا چەند ڕۆژێكی دیكە بەردەوام بێت

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top