لەهێرشێكی چەکداری بۆ سەر میوادارییەك لە پارکێک 2 کوژراو و 14 برینداری لێكەوتەوە

لەهێرشێكی چەکداری بۆ سەر میوادارییەك لە پارکێک 2 کوژراو و 14 برینداری لێكەوتەوە

 

لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر ئاهەنگێک لە پارکێک لە شاری مەمفیس لە ویلایەتی تێنسی ئەمریكا، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و 14 کەسیش برینداربوون.

پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەکاتی تەقەکردن لە ئاهەنگێکدا لە پارکێکی شاری مەمفیس لە ویلایەتی تێنسی، ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و 14 کەسیش برینداربوون.

پۆلیسی مەمفیس ڕایگەیاند: کە نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ کەس بەشداریی ئەم ئاهەنگەیان کردووە.

بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و سێ کەس لە بریندارەکان بارودۆخیان ناجێگیرە لە ژێر چاودێریی چڕدان.

پۆلیسی مەمفیس ڕاشیگەیاند، كە لەئێستادا هیچ تۆمەتبارێک دەستگیرنەکراووە، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی ئەو دوو هێرشبەرەی كە تەقەیان لەم ئاهەنگە كردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top