پــەیـــامـــی پیرۆزبایی ((شێرکۆ حەبیب )) بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر بۆ ساڵیادی گۆڤاری گوڵان
برای بەرێز کاک فەرهاد محەمەد، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
بەرێزان رۆژنامەنووس و ستافی گۆڤاری گوڵان
سڵاو و رێز
بەبۆنەی ٣٠هەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبای لە سەرجەم ئێوەی بەرێز دەکەم، و هیوای هەردەم سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بێگومان گۆڤاری گوڵان توانی لەو ماوەیە پێگە و گرنگی خۆی لە نێو جیهانی رۆژنامەگەری بچەسپێنیت، و ببێتە پانتایەکی فراوان بۆ شیکردنەوەی بابەتە هەستیار و هەنووکەیەکان لەلایەن کەسانی بە توانا و شارەزا و ئەکادیمی، کە ئەمەش رەنگدانەوەی توانا و کاری رۆژنامەگەری پرۆفشیناڵی ستافی ئەو گۆڤارەیە و بۆتە جێگای سەرنج و خۆشحاڵی خۆێندەواران.
هیوای هەردەم سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
لەگەڵ رێزم
شێرکۆ حەبیب
بەرپرسی مەکتەبی پارتی
لە وڵاتی میسر
٢١/٤/٢٠٢٤ قاهیرە