كڕێشی سەر چۆنیەتی ڕزگاربوون لێی بە كەرەستەی سرووشتی
زەیتی گوێزی هیندی: زەیتی گوێزی هیندی چارەسەرێكی تاقیكراوە و ڕاستەقینەیە بۆ قژ هەڵوەرین، هەروەها بۆنێكی زۆر خۆشی هەیە.
بۆ ئامادەكردنی: پێنج كەوچكی چێشت زەیتی گوێزی هیندی بخەرە سەر پێستی سەرت و بۆ ماوەی چەند خولەكێك پێستی سەرت بە باشی مەساج بكە و قژت مەشۆ تا كاتژمێرێك تێدەپەڕێت، یان دەتوانیت شامپۆ بەكار بهێنیت كە زەیتی گوێزی هیندی تێدایە.
ئەڤۆکادۆ و مۆز: یەك مۆز و یەك ئەڤۆکادۆ لە ناو خەڵاتێكی كارەباییدا ورد بكە، پاشان، تێكەڵەكە بدە لە پێستی سەرت و بە باشی مەساجی پێبكە، دوای ئەوە نیو كاتژمێر چاوەڕێ بكە، پاشان قژت بە باشی بە شامپۆ و ئاوی گەرم بشۆ.
سركەی سێو: سركەی سێو چارەسەرێكی زۆر كاریگەرە بۆ كڕێش، چونكە گەشەكردنی كڕێش لە پێستی سەردا ڕادەگرێت.
چارەكێك كوپ سركەی سێو لەگەڵ چارەكێك كوپێك ئاو تێكەڵ بكە، تێكەڵەكە بخەرە ناو بوتڵێكی سپرا و بیدە لە پێستی سەرت و بۆ ماوەی چارەكێك بەجێی بهێڵە، پاشان وەك هەمیشە قژت بشۆ.