کوژرانی 16 هاووڵاتی مەدەنی لە هێرشی یاخیبووان لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ

کوژرانی 16 هاووڵاتی مەدەنی لە هێرشی یاخیبووان لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ

 

دوای ئەوەی یاخیبووان هێرشیان کردە سەر ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ، ١٦ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

دوای هێرشی یاخیبووانی ناسراو بۆ سەر"یەکێتی بۆ گەشەپێدانی کۆنگۆ" لە ویلایەتی ئەیلتۆری لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ١٦ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

یاخیبووانی ئاماژەپێکراو هێرشیان کردووەتە سەر گوندێکی نزیک شارۆچکەی بانیالی کیلۆی سەر بە پارێزگای ئەیلتوری ١٦ هاووڵاتی مەدەنییان کوشتووە.

هێرشەکانی یاخیبووان لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لە ساڵی 2014 ەوە بوونەتە هۆی کوژرانی هەزاران هاووڵاتی مەدەنی.

کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ ڕواندا و ئۆگاندا و برۆنێی و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە هەمیشە شاهیدی چالاکیی گروپە چەکدارەکان بوون بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی کانەکانی زێڕ و کۆبالت لە دەیەکانی ڕابردوودا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top