هونەرمەندی دیاری میسری (سەڵاح سەعدەنی) كۆچی دواییكرد

هونەرمەندی دیاری میسری (سەڵاح سەعدەنی) كۆچی دواییكرد

ئەمڕۆ هەینی ڕێكەوتی 19/4/2024 هونەرمەندی شانۆكار و ئەكتەری دیاری بواری سینەما و درامای میسری (سەڵاح سەعدەنی) لە تەمەنی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

سەڵاح سەعدەنی لە ڕێكەوتی 23/10/1943 لە میسر لە دایكبووەو یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی سینەمای میسری,ئەم هونەرمەندە لە بواری فیلمی سینەمایی و زنجیرە دراما و شانۆ و كاری تەلەفزیۆنی كاری كردووەو شان بەشانی ژمارەیەك هونەرمەند و ئەكتەری دیار ڕۆڵی بینیوە.

هونەرمەندی دیاری میسری (سەڵاح سەعدەنی) كۆچی دواییكرد

دیارترین كارەكانی بریتیە لە زنجیرە درامای (لیالي الحلمیة) كە لە هەر شەش بەشی بەشداربوو شانبەشانی هەر یەك لە هونەرمەندان یەحیا فەخرانی و وەسفیە ئەلعەمری و حەسەن یوسف و دەلال عەبدولعەزیز و عەبلە كامل و ژمارەیەكی دیكەی دیاری میسری لە زنجیرە دراماكە بەشداربوون كە ئەم كارە تەلەفزیۆنییە لە ساڵی 1987 تاوەكو 1995 بەردەوامبوو,وه دوایین بەشی ئەم زنجیرە درامایە ساڵی 2016 بەرهەمهات .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top