ئافرەتانی دهۆك دەستەیەكی ڕاهێنەری تازەیان دیاری كرد

ئافرەتانی دهۆك دەستەیەكی ڕاهێنەری تازەیان دیاری كرد

ئافرەتانی دهۆك دەستەیەكی ڕاهێنەری تازەیان دیاری كرد
دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی ئافرەتانی دهۆك دوای بەدەستهێنانی نازناوی فوتساڵی نایابی یانەكانی كوردستان، لە ئێستادا یانەكە ئومێدی زیاتر بووە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ لە ماوەی داهاتوودا كار لەسەر دروست كردنی چەندین تیپی جیاواز بكاتەوە، یانەكە لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەفەرمی دەستەی ڕاهێنەرانی تیپی فوتساڵی بۆ تەمەنی ژێر18ساڵی دروست كردوە و هەرچەك لە (ئاراز ساڵح وەكو ڕاهێنەر،سیپل شوكر وەكو یاریدەدەری ڕاهێنەر، دەریا یونس وەكو ڕاهێنەری گۆڵپارێز) دەست نیشان كران، لە ئێستادا یانەكە سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ خول و پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو، یانەكە لە شاری دهۆك دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەكان كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ‌وئەنجامی شایستە پێشكەش بكەن لە پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو، لە ئێستادا دەستەی ڕاهێنەران خەریكی دەستنیشان كردنی ژمارەیەك یاریزانی تازەپێگەیشتوون بۆ ئەوەی بتوانن ئەم یاریزانانە بكەنە ئایندەی تیپەكە و شەڕی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بەم یاریزانە لاوانە بكەن، دەستەی كارگێڕی یانەكەش جگە لە تیپی فوتساڵ تیپی باسكەی كچانیشیان دروست كردوە و یانەكە هەوڵی بەردەوامی هەیە بۆ ئەوەی سەرجەم تیپەكانی كچان بۆ شاری دهۆك دروست بكەن، یانەكەش لە ئێستادا هەردوو تیپی فوتساڵ و باسكەی دروست كردوە و هەوڵی دروست كردنی زۆرترین یاریزانی بەتوانا دەدەن بۆ شاری دهۆك و بۆ ئەوەی لە ئایندە دا پشت بە تواناكانی ئەم یاریزانە كچانەی شارەكەیان ببەستن، ئەمساڵ فوتساڵی یانەكەش بە پشت بەستن بە چەندین كچە یاریزانی دەرەوەی شارەكە توانی نازناوی فوتساڵی یانەكانی كوردستان بگەرێنەوە شاری دهۆك، بۆیە لە ئێستادا یانەكە كار بۆ یاریزانانی شارەكەیان دەكەن بۆ ئەوەی لە داهاتووش ئەم كچانەی ببنە داهاتووی یانەكە لە خول و پاڵەوانێتیەكان.
كارزان كانەبی

Top