یاریزانێكی كورد گەیشتە هەڵبژاردەی عێراق

یاریزانێكی كورد گەیشتە هەڵبژاردەی عێراق

یاریزانێكی كورد گەیشتە هەڵبژاردەی عێراق
قوتابخانەی تایكواندۆی پاڵەوانانی هەولێر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی یاریزانانی زیاد دەكات لە گەیشتنی یاریزانانی تیپەكەی بۆ ریزی هەڵبژاردەی تایكواندۆی عێراقی، لە دواین پاڵەوانێتی تایكواندۆی یانەكانی عێراقی كە لە شاری بەغداد بە بەشداری ژمارەیەكی یەكجار زۆری یاریزانان و یانەكانی سەر ئاستی عێراق، تیپی قوتابخانەی تایكواندۆی پاڵەوانان بەشداری لەم پاڵەوانێتیە كرد بە كۆمەلێك كوڕە یاریزانانی كوردی شاری هەولێری پایتەختی كوردستان، یاریزانە تازەپێگەیشتوەكانی شاری هەولێر بە ئاست و بە ئەنجام توانیان ئاستێكی یەكجار بەرز پێشكەش بكەن و ناوی خۆیان بە گەورەیی بهێلنەوە لە گەیشن بە پلەكانی پێشەوەو و بەدەستهێنانی پلێتی گەیشتن لە ریزی هەڵبژاردەی نیشتمانی تایكواندۆی عێراقی، یاریزان مەنسور هەمزەی تەمەن 13 ساڵ لە كێشی 52كگم توانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی عێراقی بەدەست بهێنێت و بگاتە ریزی هەڵبژاردەی عێراقی، لە ئاستی لاوانیش یاریزان زانیار فەرهەنگ لە هەمان قواتبخانە پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی یانەكان بەدەست هێنا لە كێشی 73كگم و خاوەنی پشتێنەی ڕەشی یەك دانی تایكاوندۆی كۆری و نێودەوڵەتیە، لەم بارەشەو عەلی سەركەوت ڕاهێنەری قوتابخانەی پاڵەوانان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئاستی پاڵەوانێتیەكە زۆر بەرز بوو، یاریزانانی ئێمە ئامادەكاری چڕیان ئەنجامدا بوو بۆ ئەوەی بتوانین ئاست و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین، یاریزانانی ئێمەش توانیان لە كێشە جیاوازەكان ئەنجامی بەرچاو بەدەست بهێنن و خۆیان بگەینە ریزی هەڵبژاردەی تایكواندۆی عێراقی، لە بەرنامەشمان دایە زۆرترین یاریزانانی قوتابخانەكەمان بگەینە ریزی هەڵبژاردەی عێراقی و ناوی كوردستان بەرز بكەینەوە، سوپاسی خانەوادەی یاریزانانیش دەكەین بۆ پاڵپشتی منداڵەكانیان كە بەم ئەنجامە دڵخۆشكەرە لە شاری بەغداد بگەرێنەوە هەولێری پایتەختی كوردستان. هەرچەندە ئاستی پاڵەوانێتیەكە زۆر بەرز بوو، بەڵام ئێمە سووربووین لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە.
كارزان كانەبی

Top