كوردێك دەبێتە ڕاهێنەری یانەیەكی نەرویجی

كوردێك دەبێتە ڕاهێنەری یانەیەكی نەرویجی

كوردێك دەبێتە ڕاهێنەری یانەیەكی نەرویجی
یانەكانی ئەوروپا لە ئێستادا زیاتر بە دوای ئەو ڕاهێنەرانە دەگەڕێن كە خاوەن بڕوانامەكانی ڕاهێنەری پێشكەوتوون لە سەر ئاستی جیهان، قەیس بلباس یەكێك لە ڕاهێنەرە كوردەكانی ووڵاتی نەرویجە ماوەی زیاتر لە 25 ساڵە لەم ووڵاتە نیشتەجێیە و خاوەنی چەندین تیپی جۆراوجۆری كوردی بووە لە تاراوگە، جگە لەوەش یانەیەكی كوردی كە خۆی ڕاهێنەر بووە ئەویش یانەی چوارچرایە، بەڵام یانەیەكی پلە سێ نەرویجی بەفەرمی داوای وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتی لێكردوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی تیپەكە بكات لە خولی پلە سێ ئەو ووڵاتە یانەیەكی پڕ جەماوەییە لە سەر ئاستی نەرویج، لە بارەی پەیوەندی كردنیشی بەم یانەیە قەیس بلباس بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەفەرمی لەگەڵ یانەی ( GLELLERASEN) نەرویجی گرێبەستم واژوو كردوە كە یانەیەكی پلە سێ خولی نەرویجە، جگە لەوەش گرێبەستەكەم بۆ ماوەی یەك وەرزە لەگەڵ ئەو یانەیە بۆ ئەوەی بتوانم تیپەكە ببەمە قۆناغێكی باشتر و ئاستی تیپەكە زیاتر بەرەوو پێش ببەین، ئەم یانەیە یانەیەكی جەماوەرییە و ئارەزووی سەركەوتنیان هەیە بۆ گەیشتن بە خولی پلە دووی نەرویجی، بۆمنیش دەبێتە سالێكی پڕ تاقیكردنەوە هەم لە خولی پلە سێ هەمیش لە جامی نەرویج، بەهیوای ئەوەم بتوانم تیپەكە بگەینمە ئاستێكی بەرز وتوانای تیپەكە بە شێوەیەكی زانستی بەرز بكەمەوە بۆ ئەوەی تیپەكە بگەینمە خولی پلە دوو، یانەكە هیوایەكی زۆریان هەیە بۆ سەركەوتن و ئێمەش وەكو ڕاهێنەر هەمووو هەولێكی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی بتوانم تیپەكە بگەنمە كەنارێكی ئارام و لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتیەدابم بۆ گەیاندنی تیپەكە بۆ شوێنی مەبەست، وەكو ڕاهێنەریش هیچ گرفتێكمان نییە و چاومان لەوەیە تیپەكە بە باشترین شێوە ئامادەبكەین و هەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەین.
كارزان كانەبی

Top