ئاریاس جەوان (بیلەرزێنە)ی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە

ئاریاس جەوان (بیلەرزێنە)ی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ئاریاس جەوان)گۆرانییەكی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,كە ئەم گۆرانییە یەك لە تراكەكانی نێو دوایین ئەڵبۆمی گۆرانیی ئاریاسە بەناوی مەمنوعە ئیشقت كە ساڵی 2022 بڵاویكردەوە.

ئاریاس لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بەناوی بیلەرزێنە بڵاوكردەوە كە ئاریاس خۆی موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو بە هاوبەشی لەگەڵ گۆرانیبێژ (محەمەد شعاعی) تێكستەكەی نووسیوە,و موسیزیان (شەروین موسا) كاری میكس و ماستەرینگی كردووە,هەروەها (محەمەد باز) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top