مـــەســــرور بـــارزانــــی: لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی ئەوانە دادەنەوێنین کە لەو کۆمەڵکوژییەدا شەهید بوون
![مـــەســــرور بـــارزانــــی: لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی ئەوانە دادەنەوێنین کە لەو کۆمەڵکوژییەدا شەهید بوون](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240416171741_original_40.jpg )
ئەمڕۆ سێشەممە 16/4/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) توویتەری پێشوو بڵاوی کردەوە: "لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی ئەوانە دادەنەوێنین کە لەو کۆمەڵکوژییەدا شەهید بوون."
هەروەها سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتە روو: "پێویستە هەموومان کار بکەین لە پێناو ئەوەی نەوەکانی داهاتوومان ڕووبەڕووی کارەساتی لەم جۆرە نەبنەوە."