بـــۆچــــی ھـــەڵـــبــــژاردنــــی دیــــزایــــنـــکــــراو قـــبـــــوول کـــــراو نـــیــــە ...

بـــۆچــــی ھـــەڵـــبــــژاردنــــی دیــــزایــــنـــکــــراو قـــبـــــوول کـــــراو نـــیــــە ...


ماوەیەکە بابەتی بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بویتە گەرمترین بابەتی سیاسی ئێستای کوردستان وئێراق وناوچەکە ،ھەر چەندە پارتی بایکۆتی ھەڵبژاردنی نەکردوە ،چونکە ترسی لە ھەڵبژاردن نیەو دامەزرێنەرو پێشڕه‌وی داهێنانی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كوردستان‌،لە دوای راپەڕینی سالی 1991 لە شاری كۆیە بۆ یەكەمجار سەرۆک مسعود بارزانی بوو ڕایگەیاند پێویستە لە شەرعییەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعییەتی دەستووری بڕۆین و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.لەماوەی دووسالی رابردوو پارتی ھەولی زۆری دا بۆئەنجامدانی ھەلبژاردن لە کاتی خۆیدا ،بەلام بەداخەوە رێگرێکی زۆر لە بەرێوەچوونی کرا ،بەلام ئێستا کە بەرێوەچوونی ھەڵبژاردن لەبەرژەوەندی ئەولایەنە دایە کە رێگری دەکر ،خۆیان وانیشان دەدەن پەرۆشی بەرێوەچوونی پرۆسەکەن ،لەکاتێکدادیزاین کراوە لەبەرژەوەندیان ،بۆیە پارتی لەچوار چێوەی بەیانی رەسمیدا راگەیاند بەشداری لە ھەڵبژاردنێک ناکات کە بە نایاسایی و نادەستووری، دیزاین کراوبێت، خەلکی کوردستان ونێردە دبلۆماسیەکان ورای گشتی چاک دەزانن ھەمیشە جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و پارتی لەگەل ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئازادو پاک و بێگەرد دابوینە ، بە بێ ھیچ دەستێوەردانێک و دارشتنێکی پێشوەختە ،بۆئەمەش گرنگە هەموو ئەو كەموكوڕیە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستووری و یاسایانەی تایبەت بە پرۆسەی هه‌ڵبژاردن ئەنجامدراون چارەسەر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسەكه بە شەفافانەو دوور لەدەستوەردانی دەرەکی بەرێوە بچێت،
لەم چوار چێوەیەدا گرنگە ھەلوەستەێکی خێرا لەسەر چەند خالێکدا بکەین ...

یەکەم : گەرانەوە بۆدەنگ و بریاری خەلک ،بە جۆرێک لەخزمەتی دیموکراسی وشەر عیەت دابێت ،دوور بێت لە ئە جێندای سیاسی ،نابێت پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بە دەستی نامۆ ودەرەکی ئەنجامەکان بە بەرژەوەندی ھیچ لایەنێک یەکلا بکرێتەوە،

دووەم:دەبێت ھەڵبژاردن وابەرێوەبچێت نوێنەرایەتی ھەموو پێھاتەکان بکات ،مەترسی لەسەر تێکدانی بنەماکانی پێکەوە ژیان دروست نەکات ،پرۆسەی سیاسی لەکوردستاندا بێ بەھا نەکرێت ،گەرەنتی نوێنەرایەتی پێھکاتە ئایینی ونەتەوەیەکانی کوردستان بکات ،چونکە بە ئاشکرا بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان ،بریارێکی نادەستووریە ئەگەر ئەوە پاساوەکەی نادەستوریبونیەتی بۆ چی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان کورسی کۆتا هەیە، بۆچی ئەمە بۆ دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ رەوایە بەلام بۆ هەرێمی کوردستان رەوا نییە.لەکاتێکدا بوونی پێکھاتەی ئایینی ونەتەوەیی خاڵی بە ھێزی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانە ...

سێیەم :ھیچ کات پارتی لەھە ڵبژاردن نەترساوەو،


سێیەم :ھیچ کات پارتی لەھەڵبژاردن نەترساوە ،ھەڵبژاردن لەدوای ھەڵبژاردن لیستی یەکەم بوە،بەوپێەی پارتی حزبی خەڵکە ،وەخەلکی کوردستان متمانەی پێ ھەیە بۆیە ھەر بەھێزی یەکەم دەمێنێتەوە، رابردووی پارتی لە داکۆکی کردن وپاراستنی ئالاو ناسنامەو خاک وشایستە داراییەکانی خەلکی کوردستان جێگای شانازی کوردستانیانە . دلنیان تا پارتی هەبێ ئیرادەیان ناشکێت . بۆیە لای خەلکی کوردستان دەبێت پارتی هەربێ.
بۆیەش پارتی لە سەر هەڵوێستی خۆی پێداگرە و هیچ جۆرە دەستوەردانێكی نایاسایی لە هەڵبژاردنەکان قبوڵ ناکات،دەبێت هەموو كەموكوڕییە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستووری و یاساییەكان لە شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردن چارەسەر بكرێن ، تاهەڵبژاردنێکی پاک بەڕێوە بچێت

Top