نەمان بیستووە بەدەر لەکورد بوون، بەهۆی ڕەنگ و شێوازی دیانەت، کورد کۆمەڵکوژ کرابێت.

نەمان بیستووە بەدەر لەکورد بوون، بەهۆی ڕەنگ و شێوازی دیانەت، کورد کۆمەڵکوژ کرابێت.

احـــمد گـــلی

لە ١٤ی ٤ی ١٩٨٨ ڕژێمی بەعسی ڤاشست لە پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال (١٨٢٠٠٠) لە پیرو گەنج و منداڵ و کور و کچی کوردی بەهۆی کوردبوون زیندە بەچاڵ کرد، بەبێ گرنگیدان بە شێوازی دیانەت و ئایدۆلۆژی و فکری کەسیان.

کوشتنی کورد بە زیندەبەچاڵ و بەکیمیایی و بەلەسێدارەدان و بەفیشەک و بەهەموو شێوازێکی درندانە و نامروڤانە لە لایەن دوژمنانی کوردەوە، هەرگیز نەمانبیستووە بەدەر لەکورد بوون، بەهۆی ڕەنگ و شێوازی دیانەت، کورد کۆمەڵکوژ کرابێت.

گرنگە رونبێت لای هەمووتاکێکی کوردی، نەیارانمان هەمیشە ئامانجیان لەناو بردنی کوردبووە بەگشتی، نەک لایەنێک یان تاکێک، لەئێستادا ئەگەر پشتیوانی لایەنێک دەکەن بۆ کۆتای هێنان بەلایەنێکیدی، گومانتان نەبێت هەرگیز لەدڵسۆزیان نیە، بۆ زیاتر لاوازکردنی قەوارەی کوردی و کوتای هێنانە بەم ئەزموونە، کە بەرهەمی دەریایە خۆێن و فرمێسکی پیرو گەنج و منداڵ و کور و کچی نەتەوەی کوردە.

ئيستا ناوخۆیی کوردستان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بەیەک ڕیزی و یەک دەنگیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشهات و گرفتەکان، دەبا یادی (٣٦) ساڵەی مەرگەساتی ئەنفال، بکرێتە ڕۆژی یەکڕیزی و یەک دەنگی لایەنە سیاسیەکوردیەکان و کێشە و ناکۆکیەکان وەلاوەبنرێت، لەپێناو پاراستنی قەوارەی کوردی و بەدەست هێنانی دەست کەوتی زیاتر بۆ کورد و کوردستان.

دروود بۆ روحی پاکی شەهیدانی مەرگەساتی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان سەروەریان (بارزانی نەمر و کاک ئدریسی) هەمیشە لەیاد.

Top