لەهێرشێكی چەکداری لە ئەمریکا یەك کوژراو و حەوت برینداری لێكەوتەوە
لەئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی، کەسێک کوژرا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەو بەرپرسانەی لێکۆڵینەوەیان لە شوێنی ڕووداوەکە ئەنجامداوە ڕایانگەیاندووە، یەکێک لەو 8 کەسەی کراونەتە ئامانج گیانی لەدەستداوە و باری 7 بریندارەکە تا ئێستاش ناجێگیرە.
بەرپرسان ڕایانگەیاند، كە تا ئێستا هیچ تۆمەتبارێک لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشەکەدا دەستگیر نەکراوە و لێكۆڵینەوە لە شوێنی رووداوەكە بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل