16هەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب دەكرێتەوە
بەمزووانە لە شاری هەولێر گەورەترین پێشانگای كتێب دەكرێتەوە,پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە خولی شازدەهەمینیدا بە بەشداری زیاتر لە 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردستان و عێراق و وڵاتە عەرەبییەکان و وڵاتە بیانییەکان بەڕێوەدەچێت.
لەم پێشانگەیە نزیكەی ملیۆنێك و 500هەزار كتێبی ئەدەبی و زانستی و ئایینی و چەندین كتێب لە بوارە جیاوازەكاندا دەخرێنەڕوو,هاوكات لە چەندین چالاکی کەلتووری و زانستی جیاواز نمایش دەكرێت,هەروەها لە پێشانگەكەدا دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ دیارترین ئەدیبان و نووسەران بەڕێوەدەچێت.
پێشانگەكە لە شاری هەولێر لە پارکی سامی عەبدولرەحمان دەكرێتەوەو بۆ ماوەی 11 ڕۆژ بەردەوامی دەبێت,لە ڕێكەوتی 17 تاوەكو27ی نیسانی2024 بەردەوام بێت,هەروەها ڕۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 8ی شەو بەڕووی خوێنەران و كتێب دۆستان كراوە دەبێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی