ڕەوا جەمال (درەنگ هاتی)ی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ(ڕەوا جەمال) گۆرانییەكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
ڕەوا جەمال لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(درەنگ هاتی) بڵاوكردەوە,هونەرمەند و موسیزیان(نامۆ) تێكست و مێلۆدیی ئەم بەرهەمەی ئامادەكردووەو (ئارمین حەبیبی)كاری میكس و دابەشكردنی كردووە,هەروەها (ئارام سەردار) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی