نــێــچــیـــرڤـــان بـــارزانــــی سەرۆکی هەرێمی کوردستان : با جەژن ببێتە ده‌رفه‌تى نوێكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى، لێبوردن و پێكه‌وه‌يى
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە لە پەیامێکدا رایگەیاند، "با ئه‌م جه‌ژنه پيرۆزه ببێتە ده‌رفه‌تى نوێكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى و لێبوردن و پێكه‌وه‌يى و هه‌موومان پێكه‌وه بۆ خزمه‌ت و خێرى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ين و هاريكار بين".
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "جه‌ژنى پيرۆزى ره‌مه‌زان به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان پيرۆز ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوويه‌كى پڕ له ئارامى و ئاسووده‌يى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان ده‌خوازم، هيوادارم جه‌ژنى خێر و خۆشى بێت".
هەروەها دەشڵێت، "به هيواى رۆژگار و دۆخ و ژيان و داهاتووى باشتر، جه‌ژن له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى".
ئەمڕۆ دوایین رۆژی مانگی رەمەزان بوو و سبەی 10-4-2024 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.