ســه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه
![ســه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240407232218_original_47.jpg )
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/4/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌ڕێز پاتريك دورێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا به ئه‌رێنى دوا پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان هه‌ڵسه‌نگاند و داكۆكييان له گرنگيى لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق، باس كران.
![ســه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240407232243_big_770x552_39.jpg )