عارف چۆپان گۆرانی (ئازادی خوەشە) بڵاودەكاتەوە

عارف چۆپان گۆرانی (ئازادی خوەشە) بڵاودەكاتەوە

هونەرمەند و موسیزیان (عارف چۆپان)لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (ئازادی خوەشە) بڵاوكردەوە,سەبارەت بە گۆرانییەكە عارف چۆپان گوتی: تێکست و ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن (عیسا بۆتانی)یەوە دانراوە, بەرهەمێکە لە ناوەرۆکدا خۆشەویستی و لەهەمان کاتدا نەتەوەییە, ئێمە بە هاوکاری برامان (فارس چۆپان) بەشێوازی ئاکوستیک بەرهەممان هێنا و ئەو بە کاری ریکۆرد و ژەنینی گیتار بەشداربوو لەگەڵمان دا، هەروەها سوپاسی رەعەد بۆتانی دەکەم کە بە کامێرا و فلایکام ئەرکی وێنەگرتنی کلیپی گۆرانیەکەی لە ئەستۆگرت و هەروەها مۆنتاژی کلیپەکە لەلایەن (رێڤان بۆتانی) بەشێوەیەکی زۆر جوان ئەنجامدرا.

عارف چۆپان گۆرانی (ئازادی خوەشە) بڵاودەكاتەوە

هونەرمەند (عیسا بۆتانی) کە تێکست و میلۆدی گۆرانیەکەی ئامادەكردووە سەبارەت بە گۆرانیەکە گوتی: ناوەرۆک و بابەتی گۆرانیەکە دەربڕینە لە تینوێتی و پەرۆشی مرۆڤی کورد بۆ ئازادیی، سترانبێژ بانگی خۆشەویستەکەی دەکات و پێی دەڵێت ئەو سنووری دەستکردەی دوژمنان و نەیاران بەنێو کوردستاندا کێشایان هاکا نامێنێت و زۆری نەماوە دەیبینن، پێی دەڵێت وەرە خۆشەویستەکەم با لەو وارە شێرینەدا بە یەکەوە بین... ئیتر باکمان بە دوژمنان نیە و هیچ تام و چێژێک وەکو ئەوە نیە بە کورد بژی ... بە کورد بمری...ئامانجی سەرەکیمان لەو گۆرانیە جیا لە پیشاندانی جوانییەکانی عەشق و خۆشەویستی ئەوەیە بە خەڵکی خۆمان خۆمان بڵێین هیچ شتێک بەرتاقی ئازادی نیە، ئەو عەشق و ژیان و مردن جوانتر دەکا.

Top