لە شاری سلێمانی پێشانگەی (نەوار) ژمارەیەك خانمی شێوەكار كۆدەكاتەوە

لە شاری سلێمانی پێشانگەی (نەوار) ژمارەیەك خانمی شێوەكار كۆدەكاتەوە

بۆ دووەمین جار زانكۆی جیهان پێشانگەی (نەوار) بۆ ژمارەیەك خانمانی هونەرمەند دەكاتەوە.

سەنتەری ڕۆشنبیریی زانكۆی جیهان بە هەماهەنگی لەگەڵ ماڵپەڕی خانمانی شێوەكارانی عێراق پێشانگەیەكی شێوەكار بۆ ژمارەیەك خانمە هونەرمەند ساز دەكات كە پێشانگەكە كۆمەڵێك هونەرمەندی شێوەكار لە شارەكانی عێراق كۆدەكاتەوە .

لە شاری سلێمانی پێشانگەی (نەوار) ژمارەیەك خانمی شێوەكار كۆدەكاتەوە

بڕیارە ڕێكەوتی 15/4/2024 كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەكە لە شاری سلێمانی پێشانگەكە سازبكرێت,هەروەها ئەم پێشانگە هونەرییە كە تایبەتە بە خانمانی بەهرەمەند و ئەكادیمی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و خانمانی هونەرمەند تابلۆ و كارە هونەرییەكانیان تێیدا نمایش دەكەن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە شاری سلێمانی پێشانگەی (نەوار) ژمارەیەك خانمی شێوەكار كۆدەكاتەوە
Top