پارتی بۆ دەبێ لەوانە بترسێ کە شەریانە لە سەر دووەم و سێیەم نەک یەکەم ؟
هەر کاتێک لە ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێک نزیک ببینەوە وەک کلتۆری هەمیشەییان بەکرێگیراو و لایەنە دژبەرەکانی ناوخۆ دەست دەکەن بە هۆرین بە پارتی دیموکراتی کوردستان ، وەک بینیمان لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو گۆتیان
پارتی لە عەرەز دەدەین !
کۆتایی بە دەسەلاتی پارتی دێنین !
پارتی دەبێتە حزبی دووەم !
پارتی لە یەک بازنەیی و فرە بازنەیی دەترسێ !
پارتی لە ناوخۆدا لەت لەت بووە !
بەلام لە کۆتایدا هەموویان گۆتیان وامانزانی رادیۆیە .
ئێستاش دوای ئەوەی پارتی بریاریدا کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکات دەبینیمان هەمان ئەو بەکرێگیراو و لایەنە دژبەرانەی ناوخۆ بە هەمان فکر و بیرکردەنەوەی پێشوو بە پارتیدا دەهۆرن دەلێن
پارتی لە هەڵبژاردن دەترسێ !
پارتی کورسییەکانی لەم هەڵبژاردنە کەم دەکات بۆیە بەشداری ناکات !
پارتی دژی پرسە دیموکراسیەکانە !
پارتی مووچەی خەڵک قورغکردووە بۆیە دەترسێ بەشداری هەڵبژاردن بکات !
پارتی لە بەرێوەبردنی کابینەی نۆ شکستی هێناوە بۆیە ترسی لێ نیشتووە !
پارتی دەترسێ دەسەلاتی خۆمان بگەرێنەوە بۆ هەولێر !
بەلام ئێمە لێیان دەپرسین پارتی بۆ دەبێ لەوانە بترسێ کە شەریانە لە سەر دووەم و سێیەم نەک یەکەم ؟
پارتی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان (۲٤ )
کورسی لە یەکێتی زیاتر بوو.
پارتی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان( ۳۳ )
کورسی لە گۆران زیاتر بوو .
پارتی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان
(۳۸ )کورسی لە کۆمەڵ زیاتر بوو.
پارتی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان (٤٠)
کورسی لە یەکگرتوو زیاتر بوو.
پارتی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی
کوردستان( ٤۱ )کورسی لە نەوەی نوێ زیاتر بوو .
هەر بە جدی پارتی دەبێ لە کێ بترسێ ؟