ئاگر لە ناوەندێكی کات بەسەربردن لە شاری ئەستەنبوڵ کەوتەوە

ئاگر لە ناوەندێكی کات بەسەربردن لە شاری ئەستەنبوڵ کەوتەوە

 

لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە پایتەختی تورکیا لانیکەم 29 کەس گیانیان لەدەستدا و 8 کەسی دیکەش برینداربوون.

نوسینگەی پارێزگاری ئەستەنبوڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئاگر لە ناوەندێکی کات بەسەربردن لە قەزای بێشکتاش کەوتەوە. لە سەرەتادا ژمارەی قوربانیانی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بە ١٥ کەس ڕاگەیەندرا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک بەرپرسانی ناوخۆ ڕایانگەیاند، کە ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ٢٩ کەس زیادی کردووە.

باس لەوە دەکرێت، کە ژمارەیەکی زۆر تیمی پزیشکی و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ئەم ڕووداوە کراون وهەروەها باری جەستەیی حەوت برینداریش ناجێگیرە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top