لە هێرشی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک ژمارەیەك كوژران و بریندار بوون

لە هێرشی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک ژمارەیەك كوژران و بریندار بوون

 

بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە لە قوتابخانەیەک لە شاری ڤانتا لە فینلاندا كەسێك كوژراو و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

ئەمڕۆ سێ شەممە پۆلیسی فینلەندا هەواڵی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری ڤانتا بڵاوکردەوە.

بەم پێیە خوێندکارێکی تەمەن ١٢ ساڵ گیانی لەدەست دا و چەند خوێندکاری دیکەش بریندار بوون.

ئەمەش خرایەڕوو، كە خوێندکارێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم هێرشە دەستگیرکراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top