بەرماڵەكانی مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە

بەرماڵەكانی مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە

لە نێو مزگەوتی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت، چەندین بەرماڵی جوان و نەخشین ڕاخراون، ئەم بەرماڵانە دروستكراوی وڵاتی سعودیەن، بەرگەی زۆرترین بەكارهێنان دەگرێت و بەهۆی زۆریی ژمارەی شانەكانیەوە، بەكارهێنەرانی هەست بە ئاسوودەی دەكەن، ئەستوورییەكەی (١٦) ملیمەترە، ژمارەی شانەكانی (٥٧٥) هەزار دانەیە لە یەك مەتر دووجا، ژمارەیان (٢٥) هەزار بەرماڵ دەبێت بە ڕووبەری جیاواز، ڕێكخستنی بەرماڵەكان بە شێوەی ئەلكترۆنی دەبێت و لە ڕێی باركۆدێك هەموو زانیاریەكی تێدایە، لەڕۆژی دروستكردنی بەرماڵەكەوە تا كۆتا ڕۆژی بەكارهێنان، ڕۆژانە سێ جار گسك دەدرێت و (١٦٠٠) لیتر مادەی خاوێنكەرەوە و (٢٠٠) لیتر مادەی بۆنخۆشكەریان بۆ بەكاردێت.

 

Top