ســــــــهرۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له باڵیۆزی ڕووسیا کرد

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/10/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا وێڕاى داكۆكى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيواى به‌ڕێوه‌چوونى بانگهشهيهكى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست، هه‌روه‌ها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان، خسته‌ڕوو.
دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی، لایه‌نێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوون که به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئامادەی بوو.
