هونەرمەند (عەدنان كەریم) گۆرانییەك بۆ كۆڕەو و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاودەكاتەوە
هونەرمەند و ئاوازدانەری دیاری كورد (عەدنان كەریم) گۆرانییەكی تایبەت بە كۆڕەو و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.
گۆرانی (بۆ ڕۆژهەڵات) كە نوێترین بەرهەمی هونەرمەند عەدنان كەریمە,تێكستی ئەم گۆرانییە لەلایەن “رەنج سەنگاوی”یەوە نووسراوە و عەدنان كەریم لەگەڵ دانانی ئاوازی گۆرانییەكە خۆی كاری دابەشكردنی كردووەو (سامان عەدنان) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
لەم بەرهەمە هونەرییەدا هونەرمەند (عەدنان كەریم) دوو شعری رەنج سەنگاوی بەكار هێناوە,كە یەكیان بۆ گۆرانییەكەیەو دووهەمیان بۆ مەقامێكە كە لە كۆتا بەشی بەرهەمەكەیە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی