نـــــابـــێ لـــە رقـــی پـــارتــی هەموو کارێک بکرێت ...
قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان لە خۆرانەھاتووە ئارا بەلکو بەر ھەمی خوێن و فرمێسكی گەلی كوردستانە،دەبێت بە گیانی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی لایەنەکان کار بکەن بۆ پاراستی ئەو ئەزموونەو دەستکەوتەکانی ،ناکرێت بۆلاوازکردن وشکانی یەکتری بەھیچ جۆرێک لایەنەکان ببنە مایەیی مەترسی لەسەر قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان ،یان گەر روونتر بخەینەروو لەپێناو دروستکردنی کێشە بۆ پارتی یاری بە بابەتە نەتەوەییەكان بکرێن و كار بۆ لاوازكردنی پێگەی هەرێمی کوردستان بدەن. ئەمە تاوانێکی گەورەیە ،وخیانەتە بەرامبەر بەخوێنی شەھیدان ،هیچ حزبێك له ژیانی سیاسیدا ، هێندهی پارتی گهلهكۆمهی له دژ نهكراوه، بەلام ھەمیشە وەک شوورەیەکی پۆڵاین لەمەیداندا وەستاوەبۆ پاراستنی کوردستان ،جا ھەرلایەنێک کار لەپێناو شکاندنی پارتی بکات بە دلنیایەوە بێ ئەنجام دەمێنێتەوەو شەرمەزاری مێژوودەبێت ،بۆیەش بوونی ناکۆکی وبیروڕای جیاواز لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بابەتێکی سرووشتیە ،بەڵام دەبێت هەموو لایەنەکان لەسەر پرسە سترا تیژییەکانی کوردستان لە پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و داکۆکیکردن لەمافە رەواو دەستوورییەکانی خەلکی کوردستان کۆک بن، رێگای دروستی کوردایەتی ونیشتیمان پەروەری ئەوەیە كوردستان لەسەرووی ململانێی سیاسی و لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی ترەوە بێت ،لەبارودۆخێکی وەک ئێستا گرنگە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەکان، لایەنەکان بەگیانی بەر پرسیاریەتی نیشتمانی بە یەکەوەبەرگری لە مافەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی خاک وخەلکی کوردستان و دەستکەوتەکان بکەن ، چونکە ھەمووان بەیەکەوە لەناو یەک کەشتی دانە ئاییندەو چارەسەنووسی ھەمووان یەکە ،بۆیە ناکرێت مامەڵەی سیاسیانە لەگەل بابەتەکاندا بکرێت ،ساڵانێکە بە شێوازی جیا جیای سیاسی وسەربازی و ئابووری ویاسایی
فشار لەسەر ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت و کار بۆ لاوازکردن و شکاندنی ئیرادەی خەلکی کوردستان دەدرێت ،بەتایبەت بریارەکانی ماوەی رابردووی دادگای فیدراڵی، کە ھەر ھەموویان بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان بوون ،بۆیە ناکرێت بچینە ژێر ھیچ پیلان وھەرەشەیەک یان لەرقی پارتی هەموو کارێک بکرێت ،کەسەرەنجام ھەموولایەک زەرمەند دەبن ،