پۆپجی مۆبایل و گۆرانیبێژی بەناوبانگ JVKE كارێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن

پۆپجی مۆبایل و گۆرانیبێژی بەناوبانگ JVKE كارێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن

پۆپجی مۆبایل و گۆرانیبێژی بەناوبانگ JVKE كارێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن

پۆپجی مۆبایل, یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکانی جیهان، بە خۆشحاڵییەوە پەردە لەسەر هاوبەشییەکی مۆسیقی سەرنجڕاکێش لەگەڵ JVKE لادەدات وەک ئاهەنگێک بۆ شەشەمین ساڵیادی یارییەکە.

تراکی هاوبەشی بە ناوی'clouds' نەک تەنها وەک تاکە گۆرانییە نوێیەکەی JVKE یە، بەڵکو گۆرانی سەرەکیشە بۆ شەشەمین ساڵیادی پۆپجی مۆبایل، کە تیشک دەخاتە سەر پەلەقاژەی ئەدرنالین کە لەگەڵ نوقمبوون لە ئەزموونە نوێیەکاندا دێت، لە کاتێکدا ڤیدیۆی ساڵڕۆژی هاوڕێی بینەران نوقم دەکات بە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکان کە جەوهەری جیهانی پڕ لە کردارەکانی پۆپجی مۆبایلن.

ئێستا هەواداران دەتوانن گوێ لە 'clouds' بگرن لە زۆربەی سەکۆ سەرەکییەکانی مۆسیقا، لەگەڵ ڤیدیۆی ساڵڕۆژی لە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی پۆپجی مۆبایل. هەروەها یاریزانان دەتوانن لە بۆنەی ساڵڕۆژی ناو یارییەکەوە گۆرانی "'clouds' " لە مۆبایلی پۆپجی مۆبایل بەدەستبهێنن و گوێی لێبگرن.

گۆرانیبێژ و گۆرانی نوسەری ئەمریکی JVKE بە تێکەڵەیەکی دینامیکی پۆپ و مۆسیقای ئەلیکترۆنی ناسراوە، دڵی لە سەرانسەری جیهاندا داگیرکردووە، بە گۆرانییە بەناوبانگەکەی ‘Golden Hour' کە شانازی بە زیاتر لە یەک ملیار گوێگرتنەوە دەکات لە سپۆتیفای. JVKE لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا چەندین گۆرانی سەرەکی نووسیوە و بەرهەمی هێناوە، لەوانە 'Upside Down' و this is what falling in love feels like’'، لەگەڵ مێلۆدی و تێکستە پەیوەندیدارەکانی کە فۆڵۆوەرێکی تایبەت و ملیۆنان ستریمی لە سەرانسەری سەکۆ جیاوازەکاندا بەدەستهێناوە.

لە درێژەی ئاهەنگەکاندا، ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەناو یارییەکەدا ئێستا بەردەستە. بە تەواوکردنی ئەرکەکان، یاریزانەکان دەتوانن پاداشتی جیاوازی گرنگ بکەنەوە، هێزەکانیان یەکدەگرن بۆ ئەوەی بەکۆمەڵ کێکێکی تایبەتی ساڵڕۆژی دروست بکەن. و هێشتا ناوەڕۆکی زیاتر هەیە کە دواتر لە بۆنەیەکدا لە یاری پۆپجی مۆبایل ڕادەگەیەنرێت، ئەمە جگە لە هەواڵی زیاتر کە لە هەژمارە فەرمیەکانی پۆپجی مۆبایل ڕادەگەیەنرێت!

ڤینسێنت وانگ، بەرپرسی بڵاوکردنەوەی پۆپجی مۆبایل لە کۆمپانیای Tencent Games ڕایگەیاند: “پۆپجی مۆبایل بەردەوامە لە دانانی پێوەرەکانی لە گۆڕەپانی یاری مۆبایل بۆ جێبەجێکردنی هاوبەشی داهێنەرانە و بەرهەمهێنانی نوێکاری ناوەڕۆکی پڕ لە کردار. ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە هاوبەشی لەگەڵ JVKE لە بڵاوکردنەوەی گۆرانییە نوێیەکەی 'clouds' وەک بەشێک لە ئاهەنگی شەش ساڵەی پۆپجی مۆبایل. شێوازی مۆسیقای ناوازەی JVKE بە تەواوی تەواوکەری وزە و وروژاندنە لەناو جیهانی پۆپجی مۆبایل. و ئێمە شانازی دەکەین کە ئەزموونی یاریکردن بەم هاوبەشییە نوێیە بەرز دەکەینەوە، ئاهەنگ دەگێڕین بەو ڕاستییەی کە پۆپجی مۆبایل سەلماندوویەتی کە زیاترە لە تەنها یارییەک؛ بەڵکو دیاردەیەکی جیهانییە کە شێوازی یاریکردنمان لەسەر مۆبایلەکانمان دەگۆڕێت".

JVKE ڕایگەیاند: “من لەوە زیاتر بەپەرۆش نابم کە گۆرانییە نوێیەکەم ‘clouds’ بۆ شەشەمین ساڵیادی پۆپجی مۆبایل لەگەڵ جیهاندا بەش بکەم! من زۆر حەزم لە یاری پۆپجی مۆبایلە، و ئەوە شانازیە کە چانسی دروستکردنی مۆسیقایەکم هەبوو کە ئێستا لە یارییەکەدایە!

لە ساڵی 2018ەوە کە پۆپجی مۆبایل بڵاوکرایەوە، بەردەوام بووە لە پەرەسەندن و سەرسامکردنی بینەران لە سەرانسەری جیهاندا بە نوێکارییە بەردەوام و پێشکەوتووەکان. و پۆپجی مۆبایل بەردەوام هەوڵی داوە بۆ پاراستنی وروژاندنی یارییەکە بۆ یاریزانەکان بە کارکردن لەگەڵ کۆمەڵێک لە گەورەترین و ڕێزدارترین بڕاندەکان، کەسایەتییە ناودارەکان و ئایکۆنە کولتوورییەکان. بە گوێگرتن لە کۆمەڵگا لەسەر خولیاکانیان، پۆپجی مۆبایل زنجیرەیەک شێوازی نوێی یارییە تایبەتەکانی کاتی سنووردار، نەخشە، ئۆتۆمبێلی تایبەت و تایبەتمەندی دیکەی ناساندووە کە لەسەر بنەمای بڕاندە خۆشەویستەکان و ناوەڕۆکی ڕەسەن دامەزراوە، کە ئەزموونی یاریکردن دەوڵەمەند دەکات و پێشکەشکردنی هەمەچەشن و سەرسامکەر بەرز دەکاتەوە .
پۆپجی مۆبایل بێبەرامبەر بەردەستە بۆ دابەزاندن لە App Store و Google Play Store

Top