كورد دژه‌ له‌ناوچوونی سروشتی هه‌یە،له‌ناو ناچێت‌.

كورد دژه‌ له‌ناوچوونی سروشتی هه‌یە،له‌ناو ناچێت‌.

احمد گلی

هه‌موو كوردێكی به‌ئاگا و دڵسۆز هه‌ست به‌وه‌ده‌كات و تێده‌گات،ئه‌مه‌ی ده‌گوزه‌رێت مه‌ترسیه‌كی جدیه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌ هه‌رێمێكی‌ یاسایی و ده‌ستورییە،ده‌بینن رۆژبه‌رۆژ دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان،ڕق ئه‌ستورترو هه‌رجاره‌و به‌فۆرمێكی نوێ هه‌وڵی له‌ناوبردنی كوردستان ده‌ده‌ن،به‌ڵام له‌بیریان كردووه‌‌ "كورد ئامرازێك نییە بۆ له‌ناوچوون،كوردایه‌تی ره‌گه‌زه‌ ریشه‌كێش ناكرێت"

هه‌رچه‌ن ئێمه‌ی كورد جوگرافیایه‌كی خراپمان هه‌یه‌ و له‌نێوان سێ نه‌ته‌وه‌ی فاشستی "فارس و تورك و عه‌ره‌بین"، گرفتمان بۆ دروست ده‌كه‌ن، مووشه‌ك بارانمان ده‌كه‌ن، هێرشمان ده‌كه‌نه‌سه‌ر، خاكمان داگیرده‌كه‌ن، سامانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌ویمان زه‌وت ده‌كه‌ن، جینۆسایتمان ده‌كه‌ن ...هتد"
هه‌رچیان پێكرابێت كردوویانە‌ به‌زیاده‌وه‌ و درێغیان نه‌كردووە، وه‌ به‌رده‌وامن و كۆڵیان نه‌داوه‌،
به‌ڵام ‌" كورد دژه‌له‌ناوچوونی سروشتی هه‌یه، له‌ناو ناچێت‌"

له‌ ئێستا‌دا هێنده‌ كێشه‌وگرفته‌كان زۆرن،"نازانیت باس له‌كامیان بكه‌یت و له‌كوێوه‌ ده‌ست پێبكه‌یت"
نازانیت باس له‌خۆفرۆشانی ناوخۆ بكه‌یت، كه‌ هه‌رۆژه‌ مه‌له‌فێک دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وخه‌ڵكانه‌ی ده‌نگیان پێداوه‌ له‌ دادگای به‌ناو فیدراڵی ده‌جوڵێن، یان زۆڵم و زۆری عێراقێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌یی نغرۆبوو له‌گه‌نده‌ڵی بێ سه‌روبه‌ری و بێ سیادی و ده‌سته‌مۆیی وڵاتان؟!
نازانیت باس له‌هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌ی ئێران و موشه‌ك بارانكردنیان بكه‌یت،یان له‌شگركێشی توركی فاشست به‌بیانووی بوونی په‌كه‌كه‌ی به‌كرێگیراوی خۆیان بۆداگیركردنی خاكی كوردستان؟!

به‌ڵام هه‌موولایه‌ك ئه‌وراستییه‌ ده‌زانێت، ته‌نها ڤاكته‌ری مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌م به‌هێزی و خۆراگریه‌،"جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌" بۆیه‌ دوژمنانی كورد هه‌میشه‌ تیره‌كانیان رووبه‌ جه‌نابی سه‌رۆكه‌ و ده‌بێت هه‌موو تاكێكی كورد شانازی بكات ‌سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی زلهێزی شۆڤێنی ڤاشست، به‌به‌هێزی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و به‌گری له‌ خاك و خه‌ڵك و نشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات و "شه‌ره‌ف و كەرامەتیانی پاراستووه‌".

Top