پاككردنەوەی ماڵ لە مانگی ڕەمەزاندا

پاككردنەوەی ماڵ لە مانگی ڕەمەزاندا

پاككردنەوەی ژووری میوان: تا دەتوانیت هەوڵبدە پێش پارشێو ئەم ژوورە پاك بكەیتەوە، بە وریاییەوە تۆز و خۆڵ لە هەموو گۆشەكاندا پاك بكەرەوە، كە كاتێكی زۆری ناوێت، پاشان دەرگا و پەنجەرەكان دابخە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە خۆڵ نەچێتە ژوورەوە.

پەردەكان بگۆڕە: ئەگەر تێبینیت كرد كە پەردەكان بڕێك تۆز و خۆڵیان لەسەرە، پێویست ناكات پاكیان بكەیتەوە و خۆت تووشی سترێس بكەیت، تەنیا بیانخەرە ناو ئامێری جلشۆر و بە پاكی بیانگۆڕە.

چێشتخانە: ئەگەر بتوانیت دوای هەموو ژەمێك قاپەكان ڕاستەوخۆ بشۆیت، هەست ناكەیت چێشتخانەكەت بارگرانیی لەسەرت دروست دەكات، ڕاستەوخۆ دوای پارشێو و بەربانگ ئەم ئەركە تەواو بكە.

ژوورەكانی دیكە: هەوڵ بدە با منداڵەكانت لە كۆتایی ڕۆژ بۆ بەربانگ و پێش ئامادەكردنی ژەمی پارشێو یارمەتیت بدەن، بۆ ئەوەی ڕزگارت ببێت لە هەر جلوبەرگێك یان یارییەك كە لەسەر جێگە یان زەوی بڵاو كرابێتەوە.

لە كۆتاییدا بۆنداركردنی هەموو گۆشەكانی ناو ماڵەكەت بیر نەچێت، بۆ ئەوەی كەشی ماڵەكە هاوتەریب بێت لەگەڵ كەشوهەوای ڕۆحیی مانگی ڕەمەزاندا، بە پرژاندنی ئەو بۆنەی كە خۆت پێت باشە.

ئامادەکردنی: شیلان عەلی

 

Top