لە شاری هەولێر شانۆگەری(ئەوەم بەسەر هاتیە)نمایش دەكرێت

لە شاری هەولێر شانۆگەری(ئەوەم بەسەر هاتیە)نمایش دەكرێت

لە ڕۆژی جیهانیی شانۆ,لە شاری هەولێر شانۆگەری(ئەوەم بەسەر هاتیە) نمایش دەكرێت كە ئەم شانۆگەرییە لە لایەن (ئۆلیڤیە شیاتشاری) نووسراوەو (هیوا سوعاد) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە.

لە شاری هەولێر شانۆگەری(ئەوەم بەسەر هاتیە)نمایش دەكرێت

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە كاتژمێر 9:30ی شەو ڕێكەوتی 27/3/2024 و ڕۆژانی دواتر لە هۆڵی میدیا نمایشەكانی بەڕێوەبچێت.

ئەم شانۆگەرییە كە ماوەكەی نزیك یەك كاتژمێرە, باس لە چەند كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەكات بە شێوەیەكی كۆمیدیا,بەشداربووانی شانۆگەری(ئەوەم بەسەر هاتیە) بریتین لە هونەرمەندان یوسف عوسمان-عەلی عەبدولباقی-مام سەعید-شەیما فریاد-شنیار محەمەد.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە شاری هەولێر شانۆگەری(ئەوەم بەسەر هاتیە)نمایش دەكرێت
Top