ڕاهێنەری كوردستان هەمووی خاوەن ئاستێكی بەرز

ڕاهێنەری كوردستان هەمووی خاوەن ئاستێكی بەرز

بوشرا رەئوف یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی سیروانی نوێ

ڕاهێنەری كوردستان هەمووی خاوەن ئاستێكی بەرز
شارەكانی پارچەكانی تری كوردستان خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانان و خاوەن ئاست و ئەنجامی گەورەن لە سەر ئاستی ووڵاتەكانیان و دەرەوەش، ڕۆژهەڵاتی كوردستان چەندین كچە یاریزانی بەتوانای لە یارییە جۆراوجۆرەكان هەیە كە ئێستا لە یانەكانی تری كوردستان شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە دەكەن، یەكێك لە كچە یاریزانە بەتواناكانیش لە یاری گۆڕەپان و مەیدان ئەویش یاریزان بوشرا رئوف-ە ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 1998ی شاری مەریوانە ئەمساڵ بۆ یانەی سیروانی نوێ یاری كردووە ، پێشووتر لە ووڵاتیئ ێران بۆ هەریەك لە یانەكانی سلكتور و لیانا یاری كردوە، پشتگیرییەكانی باوكی گەیاندوویتی بەم ئاستەی ئێستا، ئێمەش لەنزیكەوە ئەم دیمانەیەمان لەگەڵی ئەنجامدا.
دیمانە: كارزان كانەبی
* ئاستی یاری گۆڕەپان و مەیدان چۆن دەبینی بە شێوەیەكی گشتی لە شارەكانی كوردستان ؟
- ئاستی یاری گۆڕەپان و مەیدان لە كوردستانی ئێران زۆر باشە، بەو واتایەی كە زۆر گرنگی پێ نادرێ، بەڵام وەرزشوانی زۆر باش هەیە مەشقی خۆی دەكات لە باشترین ئاستن، هەروەها لە كوردستانی عێراقیش دەبینم كە چەندین ڕاهێنەری بەتوانای هەیە وەرزشوانەكانیان لە ئاستێكی باش ڕاگرتووە، بەڵام دەبێ گرنگی زیاتری پێ بدرێت و دەبێ لە قوتابخانەكانەوە یاریزانی باش دەست نیشان بكرێ، و بتوانرێ گرنگیان پێ بدرێت.
*كردنەوەی كەمی پاڵەوانێتی تا چەند وا دەكات ئاستی ئەم یارییە بەرەوپێش نەچێت؟
- كاریگەری خۆی دەبێت بێگومان، بەڵام دەبێت لە كوردستان پاڵەوانێتی پێش بخرێت بۆ ئەوەی وەرزشوانان ئاستی خۆیان پێش بخەن و بۆ پاڵەوانێتیەكان، بەڵام ئەوەی من دەبینم كە وەرزشوانان سەدا پەنجا هاوكاری بكرێن دەتوانن زۆر خۆیان پێش بخەن.
* چی بكرێت باشە بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بۆ كچان بەرز بكرێتەوە بچێتە قۆناغێكی باشتر؟
- لە رێگەی قوتابخانەكان و لە چالاكی وەرزشی پەروەردەكان وەرزشوانی باش دیاری بكرێت و بۆ ماوەیەك مەشقیان پێ بكرێت، لەگەڵ ئەوەی ڕاهێنەری باشیان بۆ دیاری بكرێت و ئارامیان لەسەر بگرن بۆ ئەوەی بتوانن ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان پێشكەش بكەن، بەشداری پاڵەوانێتیەكانی دەرەوەیان پێ بكرێت ئاستی ئەم یارییە زۆر بەرەوو پێش دەچێت.
* گرفتی وەرزشیی یاری گۆڕەپان و مەیدان لە چی دەبینی ؟
- من گرفتی ئەو یارییە لە گرنگیدانی كەم دەبینم، ئەگە سالێك پێش ئێستا ئەو گرنگییەم پێ بدرابووایە ئێستا لە پاڵەوانێتی ئاسیا ڕكابەریم دەكرد.
*چ هەستێكت هەیە وەكو كچە یاریزانێك وەرزشێكی قورس ئەنجام دەدەی؟
-من زۆر دڵخۆشم كە دەتوانم ئەم وەرزە ئەنجام بدەن لە پاڵ تەواوی یاریزانەكانی تری ئێران لە چەندین پاڵەوانێتی یەكەم بوویمە، هەوڵیش دەدەم بتوانم بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیا بكەم بە پاڵپشتی باوكم و ڕاهێنەرەكەم بەردەوامیشم و هەوڵی خۆم دەدەم بۆ گەیشتن لە ئەنجامی شایستە و پلەی باشتر.
*بە نیازی چی بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە وەرزشكارێك؟
-بەنیازی ئەوە زۆرتر لە جاران هەوڵی خۆم بدەم و باوەڕم بەتوانای خۆم هەیە، چۆن لە شاری مەریوان یاریگای تارتان نییە و دەچمە شارەكانی تری ئێران و یان لە سلێمانی مەشقەكانم دەكەم، بۆیە دەبێت كەسێك هەبێت پاڵپشتیم بكات و سپۆنسەریم بكات بۆ بتوانم لە داهاتوو مێژوویەكی جوان بۆ كوردو كوردستان بنووسمەوە.
*لەگەڵ ئەوەی یانەكانی كوردستان پشت بە ڕاهێنەری بیانی ببەستن؟
- ڕاهێنەری كوردستان هەمووی خاوەن ئاستێكی بەرز، ئەگەر خودای گەورە پشتیوان بێ بتوانم ژماری باش تۆماربكەم لەگەڵ یانەكانی ئێران.
*چۆن بوو بڕیارتدا یاری بۆ یانەی سیروانی نوێی بكەیت؟
-، ئێستا من لە سیروانی نوێم بۆیەكمجار لە بەر ڕاهێنەری بەتوانا وەكو مامۆستا شەمام هاتم بۆ ئەم یانەیە كەسێكی تایبەت و لە دڵەوە گرنگی بە وەرزش دەدات، حەز دەكەم بۆ كوردستان یاری بكەم، بەڵام لە بەغداد گوتویانە نابێ یاریزانی ولاتێكی تر یاری بكات، ئەوەش بۆمن كێشەیە.
* خەونی وەرزشیت چیە وەكو كچە یاریزانێك؟
-خەونی من ئەوەیە بتوانم بچمە دەرەوەی ووڵات بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە لە پاڵ یاریزانە بەناوبانگەكان براوە بم و ناوی كوردستان بەرز بكەمەوە.
*یانەكانی ووڵاتی ئێران داوای گرێبەستیان لێت نەكردوە؟
-گرێبەستەكان لە ووڵاتی ئێران هەمووی بۆ چەند مانگێكە، ئەمساڵیش گرێبستم ئازاد بوو بەناوی كوردستان بەشداری پاڵەوانێتی كرد، لە هەوڵی ئەوەم لەگەڵ یەكێك لە باشترین یانەكانی ووڵاتی ئێران گرێبەست بكەم.
*پاڵەوان بوون لای تۆ چی دەگەینێ؟
-پاڵەوان بوون لای من بەمانای ئەوەیە كە تۆ یەكەمجار پشت بەخوای گەورە ببەستی بۆ ئەوەی ئەوەی كە تۆ نیازتە خوا پێت دەدات، پاڵەوان بوون سەبری دەوێت لە شكست نەترسیت، زۆریش من زۆر سەبر گرم بۆ بەدەست هێنانی شتێك.
* بە چ یاریزانێك سەرسامیت لە گۆڕەپان و مەیدان؟
-یاریزانێكی كورد لە یارییەكانی ئاسیا لە نزیكەوە بینیم ئەویش كاك حوسێنی كیهانی بوو زۆر سەرسامم،سیفا حەسەنیش حەز دەكەم ڕۆژێك یارییان لەگەڵ بكەم.
*وەرزشی گۆڕەپان و مەیدان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە چ ئاستێكە؟
-لە ئاستێكی زۆر باشدایە چەندین یاریزانی بەتوانا بوونی هەیە ئەگەر گرنگیان پێ بدەن دەگەنە ئاستێكی بەرز، لە شارێكی وەكو مەریوان چەندین یاریزانی بەتوانای تێدایە، من لەپاڵ یاریزانی خەریكی كاری ڕاهێنەریشم بۆ پلە دووی ئێران بۆ ئەوەی بتوانم خەڵكانێكی باش بۆ ئەم یارییە دیاری بكەم.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتایدا؟
- زۆر سوپاس بۆ گۆڤارەكەتان كەوا پشتگیری یایزانەكانی كوردستان دەكەن بەبێ جیاوازی نموونەتان زۆر بێت.

 

Top