ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران پێویستی بە كۆمەڵگەیەكی وەرزشییە

ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران پێویستی بە كۆمەڵگەیەكی وەرزشییە

ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران پێویستی بە كۆمەڵگەیەكی وەرزشییە
دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیایدا بە دەست نیشان كردنی سۆران بەئیداری سەربەخۆیی لەم ناوەشدا چەندین بەرێوەبەرایەتی بۆ شارەكە دەمەزرا وەكو بەرێوەبەرایەتی وەرزش و بەرێوەبەرایەتی لاوان لە ئێستادا بەشێوەیەكی باش كار لە سەر پرسی وەرزشی دەكرێ لەم دەڤەرە، گەشە شێرزاد سەرپەرشتیاری چاڵاكییە وەرزشییەكانی ڕێكخراوی ڕۆژی وەرزشی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" دوای دامەزراندنی هەردوو بەرێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی ئیدارەی سۆران چەندین چاڵاكی گرنگمان ئەنجامداوە لەم سنورە كە بۆ یەكەمجارە لە سنورەكەمان بەرێوەبچێت وەكو دروست كردنی فێرگەی تۆپی پێی و پاڵەوانێتی مەلەوانی و لەشجوانی و هێزی لەش و خولی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی و پانێلی وەرزش و خولی فێرگەكان و چەندین خولی تری جۆراوجۆر، بەڵام كێشەمان نەبوونی یاریگایە، چونكە دوو یاریگا لە ئیدارەی سۆران هەیە یەكێكیان تایبەتە بە یانەی سۆران ئەوەی تیریش هی تیپە میللەیەكانە ئەمیش گرفتی هەیە بۆیاری كردن ناشێت، زیاتر لەهەزار یاریزان لەسەر ئەم یاریگایە مەشق دەكەن، ئێستا یانەی ئافرەتانی سۆران دامەزراوە، بۆیە داوا دەكرێت كۆمەڵگەیەكی وەرزشی دروست بكرێت بۆ ئەوەی وەرزشی ئافرەتان زیاتر بەرەووپێش بچێت ژێرخانی وەرزشی بۆ شارەكە زۆر پێویستە، بۆیە داواكارین بە نوژەن كردنەوەی یاریگای سەروچاوە یان دروست كردنی كۆمەڵگەیەكی وەرزشی داخراو بۆ ئەنجامدانی چاڵاكییەكانمان.
كارزان كانەبی

 

Top