كۆسرەت بایز لەگەڵ یانەی گەرمە ئاسودەیە

كۆسرەت بایز لەگەڵ یانەی گەرمە ئاسودەیە

كۆسرەت بایز لەگەڵ یانەی گەرمە ئاسودەیە
یانەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی بەردەوام چاویان لەوەیە كەوا یاریزانە بەتوانا كوردەكان ببەنە ریزی تیپەكانیان بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە و كێبڕكێ لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە لە خولە جیاوازەكان، كۆسرەت بایز ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر و نەورۆز ئەم وەرزە لە خولی پلە نایابەكانی عێراقی گرێبەستی لەگەڵ یانەی گەرمە كردوە، دەیەوێت لەگەڵ ئەم یانەیە خۆی بگەیەنێتەوە خولی پیشەگەرەكانی یانەكانی عێراقی، لەم بارەشەوە كۆسرەت بایز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: هەڵبژاردنی یانەی گەرمە بۆ من زۆر قورس بوو، خۆتان دەزانن یاری كردن لە ریزی یانەپلە نایاب و خولی ئەستێرەكان جیاوازە لە هەموو ڕوویەكەوە، یانەی گەرمە یەكێكە لەو یانانەی هەوڵی ئەوە دەدات خۆی بگەیەنێتە خولی ئەستێرەكانی عێراقی، ئەوەش وای لەمن كرد دوای بیركردنەوە و گفتوگۆكردن لەگەڵ ڕاهێنەر و سەرۆكی یانە گەیشتمە ئەو بڕیارەی كە لەگەڵ ئەو یانەیە یاری بكەم، تیپەكە كۆمەلێك یاریزانی پیشەگەر و كۆمەلێك یاریزانی ناوداری عێراقی بانگێشت كردوە ئەوەش هەولێكی باشە و دەمانەوێ ئامانجەكەمان بپێكین، ئامانجمان گەیشتنە بە ریزی خولی پیشەگەرانی عێراقی بە هیمەتی هەموو لایەك، بۆمنیش دەبێتە دەستكەوتێك كە پێشووتر لەگەڵ یانەكانی سلێمانی و هەولێر توانیومە تیپەكان بەگەینینە ریزی یانە نایابەكانی عێراقی، سەبارەت بە گرێبەستی تریش كۆسرەت گوتیشی" بەلێ چەندین گرێبەستم هەبووە، بەڵام بەهۆی پەیوەندی بەهێزی من لەگەڵ سەرۆكی یانە و ستافی ڕاهێنەران كە سەرجەم گرێبەستەكانی تر ڕەت بكەمەوە لەم یانەیە بەردەوام بم تاكو كۆتایی ئەم وەرزە.
كارزان كانەبی

Top