زانكۆی جیهان خەونی گەیشتنە بە ریزی یانە پلە یەكەكان
زانكۆی جیهان خەونی گەیشتنە بە ریزی یانە پلە یەكەكان
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان ئەم وەرزە بە پێكهاتەیەكی تۆكمە و ستافێكی ڕاهێنەرانی تازە دەستیان بە ئامادەكارییەكان كردوە بۆ بەشداری كردن لە یارییەكانی وەرزی نوێی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، یانەكە لە كۆمەڵەی دووەم شان بە شانی هەریەك لە یانەكانی (مەخمور،سنوور،خەلیفان، بەختیاری، شێلادزێ، شارەزوور، گارە، بەردەڕەش، حاجیاوا) هەوڵی بەدەست هێنانی پلێتێكی گەیشتن بە ریزی یانە پلە یەكەكان دەدات، لەم بارەشەوە مامۆستا زیاد كەریم بەرێوەبەری تیپی تۆپێی پێی وەرزشی زانكۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بۆ ئەم وەرزە ستافێكی تازەی ڕاهێنەرانمان دەستنیشان كردوە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لەم وەرزەی خولی پلە دووەكانی كوردستان، جگە لەوەش تیپەكەمان سەر لەنوێ دروست كردۆتەوە و تیپێكی تەواو گەنجانەیە و پشتمان بە یاریزانانی تازە بەستووە لەم وەرزەدا، جگە لەوەش چوار یاریزانی وەرزی ڕابردوو لە تیپەكەمان ماون لەگەڵ پێكهاتەیەكی گەنج تیپێكی بەهێزمان دروست كردوە بۆ ئەم وەرزە، لەبارەی هێنانی یاریزانی پیشەگەریش گوتی" بەلێ ژمارەیەك یاریزانی دەرەوەی هەرێمان هێناوەتە ریزی یانەكەمان بۆ ئەوەی بتوانین سوود لە تواناكانیان وەربگرین بتوانین ئەم ساڵ ئامانجی گەیشتنەوەمان بە ریزی یانە پلەیەكەكان بەدی بهێنین، گوتیشی" سوپاسی سەرۆكی یانە و سكرتێری یانەكەمان دەكەین كە پاڵپشتی تەواوی تیپەكەمانن و سەرجەم پێداویستیەكانی تیپەكەیان دابین كردوە، ستافی ڕاهێنەرانیش بەردەوامن لە مەشقەكان بۆ ئەوەی بتوانین بە بەهێزییەوە بچینە نێو یارییەكانی وەرزی نوێی خولی پلە دووەكانی كوردستان.
كارزان كانەبی