بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە لە ئەندەنوسیا روویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە بەپێوەری ڕێختەر دوورگەی جاڤای ئەندەنوسیای هەژاند.
بەپێی ئامارەکانی دەزگای کەشناسی و جیۆفیزیکی ئەندەنوسیا (BMKG)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دوورگەی جاڤا ڕوویدا.
ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دوای ئەم بوومەلەرزەیە هیچ هۆشدارییەکی تسونامی دەرنەچووە.
هەروەها نزیکەی ٤ کاتژمێر لەمەوبەر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە هەمان ناوچە تۆمارکراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل