سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی : سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و خەڵکی کوردستانی دهكهم
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی نەورۆزی ئاکرێ گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵە.
مەسرور بارزانی "سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و خەڵکی کوردستانی" کرد و گوتی، "دڵنیایی دەدەم کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گفتوگۆداین بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و وەکو بە ئێمەی گوتووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا [پرسی مووچە] چارەسەر دەکرێت و هیوادارم چیدیکە ئەم بابەتە نەبێتە گرفت بۆ خەڵکی کوردستان"
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، "رووبەڕووی ستەم و نادادی و گەندەڵی دەبینەوە و هەرگیز دەستبەرداری مافە رەواکانی گەلی کوردستان نابین."