ســـەرۆکــی هــــەرێـــمـــی کـــوردســـتـــان : ئه‌گه‌ر هاوهه‌ڵوێست و يه‌كڕيز باین، دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌يشت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە پیرۆزبایی لە هاونیشتمانییان و گەلی کورد دەکات و دەشڵێت، "ئه‌مڕۆ كه به دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕين، داوا له لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌م، به گيانى به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى و به لێكگه‌يشتن، ناكۆكييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەخت لە یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە و داوا دەکات " پێكه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييه‌كان ببينه‌وه و فيدراڵى و قه‌واره‌ى سياسى و ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورييه‌كانمان بپارێزين. هه‌مووان له هه‌مان كه‌شتيداین و ئه‌گه‌ر هاوهه‌ڵوێست و يه‌كڕيز باین، دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ نه‌ده‌گه‌يشت."
"گەلی کوردستان هەرگیز واز لە مافە دەستوورییەکانی ناهێنێت"؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمەی گوت، دەشڵێت، "مێژوو سه‌لماندوويه‌تى تا نكۆڵى له كورد و كوردستان بكرێت و مافه‌كانى پێشێل بكرێت، عێراق خۆشى و سه‌قامگيرى به‌خۆيه‌وه نابينێت."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بەوە دەکات "با هه‌موومان له عێراق له هه‌ڵه‌كانمانه‌وه فێر ببين. جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور و فيدراڵى و رێككه‌وتنه سياسييه‌كان، ده‌ستيده‌ستيكردن به شايسته‌كان و هه‌وڵى بچووككردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و پێشێلكردنى مافه ده‌ستوورييه‌كانى، جگه له زيان هيچ سوودێكى بۆ عێراق نابێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە سیاسەتی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە "هەمیشە لە ناوچەکە فاکتەری ئارامی و سەقامگیری دەبێت" و روونیشی دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان "خوازيارى په‌يوه‌نديى باش و دۆستانه و دراوسێيه‌تيى باشه له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش."
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی پەیامەکەیدا، پيرۆزبايى له هەموو ئەو گەلانە دەکات كه جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن و ئه‌م ياده ده‌كه‌نه‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، له نزيكه‌وه ئاگادارى بارى ژيان و گوزه‌رانی فەرمانبەران و خەڵکی کوردستانە و دەشڵێت، "دڵنيايان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م سه‌ختيانه‌ش تێده‌په‌ڕن و ده‌بنه رابردوو. به ئومێده‌وه به‌ره‌و ژيان و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌نگاو ده‌نێين و كوردستان بۆ هه‌ميشه وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى ده‌مێنێته‌وه." سوپاسی تێگەیشتن و خۆڕاگریی فەرمانبەرانیش دەکات.