پـــــارتـــــی بەشداری لە ھەڵبژاردنێک ناکات بە نایاسایی ونادەستووری سە پێندرابێت ...

پـــــارتـــــی بەشداری لە ھەڵبژاردنێک ناکات بە نایاسایی ونادەستووری سە پێندرابێت ...

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دامەزراندنیەوە،وەک هیوابەخش و فریادڕەس ھاتە مەیدانی خەباتەوە، شارێگەی كوردایەتی وكۆلنەدان و بەرگریكردن و وخۆراگریی لەناخی تاکی کوردا دروستکرد، بۆیەش پارتی بەقەد مێژوو و گه‌و‌ره‌یى و قوربانیدانى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى لەسەرشانە‌...
بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی،لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند پرسێکی دیکە لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای کوردستانە ،چونکە پارتی، نا چێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان،ئەمەش ئەوەناگەینێ کە پارتی لەپرسی ھەڵبژاردن ترسی ھەبێت ،چونکە ھەمیشە پارتی ئامادەی ھەڵبژاردن بووە، لە دوای راپەڕینی گەلی كوردستان لە 1991 لە شاری كۆیە بۆ یەكەمجارسەرۆک مسعود بارزانی بوو ڕایگەیاند كە پێویستە لە شەرعییەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعییەتی دەستووری بڕۆین و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بە ئازادی بژیت و بەهاكانی دیموكراسی پیادە بكرێت،بۆیەش لە تەواوی ھەڵبژاردنەکانداپارتی ھێزی یەکەمی ھەرێمی کوردستان بووە،لەم ھەڵبژاردنەشدا پشت ئەستوور بە جەماوەرە دڵسۆزەکەی پارتی بڕوای بەخۆی هەیە وەک هێزی یەکەمی کوردستان بمێنێتەوە؛ بەلام لەروانگەی پەرۆشی بۆئاییندەی کوردستان بریاریدا بەشداری هەڵبژاردنێک ناکات کە بە نایاسایی و نادەستووری و لە سایەی سیستەمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت، چونکە لەماوەی رابردوودا دەرکەوت بریارەکانی دادگای فیدراڵی نادەستوورین، بە ئاشکرا دژایەتی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەکات،باشترین بژاردە لەم قۆناغە یەدا بەشدارینەکردنە لە ھەڵبژاردنێک کە بە نایاسایی ونادەستووری سە پێندرابێت....

Top