پــەیــامــی ســەرۆك بــارزانـــی بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی دەستپێكی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
لە شەشەمین ساڵیادی دەستپێكردنی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای بەردەوامی و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
دەستپێكردنی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس پێویستییەكی زۆر گرینگ بوو بۆ دووان لەگەڵ رای گشتی عەرەبی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی، و دروستكردنی پردی گفتوگۆ و پێكەوژیان لەنێوان گەلاندا بەمەبەستی خزمەتكردنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی. هەروەها گەیاندنی وێنەی راستەقینەی ئەو پێشكەوتنانەی كە لە هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و ئابووری و ئاوەدانكردنەوە و سیاسیدا هاتوونەتە كایەوە و رەگداكوتینی كولتووری لێبوردەیی و قبووڵكردنی یەكتر.
بەم بۆنەیەوە هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم شانبەشان لەگەڵ ئەو كاروانە پێشكەوتننانەی كە لە بوارە جیاجیاكانی راگەیاندن روودەدەن بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری برایەتی و لێبوردەیی و رەتكردنەوەی توندوتیژی و رق و كینە كە هەموو ئەمانە ئامانجەكانی خەڵكی كوردستانن كە ئاواتەخوازن بۆ ئازادی و رزگاری.
مەسعود بارزانی
11ی ئاداری 2024