بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تایبەت 5  کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تایبەت 5  کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تایبەت لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا ، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی ویلایەتی ڤێرجینیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كە فڕۆکەیەکی تایبەتی دوو بزوێنەر بە ناوی "IAI Astra 1125"  لە ناوچەی بێث لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمریکا کەوتە خوارەوە.

بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکە تایبەتە ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی ڕایگەیاند، کە لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لە ڕووداوەکە لەگەڵ دەستەی سەلامەتی گواستنەوەی نیشتمانی ئەنجام دەدات.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top